Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:01

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەکات

کوردستان TV
#7
100%

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "بەو هیوایەین هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانمان بۆ چارەسەرکردنی ته‌حه‌دییه‌كان بەردەوامبێت کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەبنەوە.

ئەنتۆنۆ گۆتێرێز لە سیی نیسانی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و نۆ لە لیشبۆنی پۆرتوگال لەدایکبووە، لە هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج تاوەکو  دووهه‌زار و دوو سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بووە، دوایی کراوە بە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و تاوەکو  دووهه‌زار و پازده‌ لەو پۆستە مایەوە.

گۆتێرێز لە یه‌كی کانوونی دووەمی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ وەکو سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبژێردرا، دوای سێ مانگ لە دەستبەکاربوونی و لە سی و یه‌كی ئادار گۆتێرێز سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سوپاسی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ لەخۆگرتن و پاڵپشتیکردن لە ئاوارەو پەنابەران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.