Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:47

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش دانیشتووانی شه‌ش گوندی قه‌زای داقووق و گونده‌کانیان چۆڵکردووه‌

کوردستان TV
#7
100%

دانیشتووانی شهش گوندی سنووری قهزای داقووق و ناحیهی رهشاد له بهشی باشووری شاری كهركووك بههۆی ههڕهشهكانی چهكدارانی داعش گوندهكانیان چۆڵكردووه كه بهشێك له گوندنشینهكان كوردن.

خهلیل لهێبی ئهندامی ئهنجومهنی گوندی تمار كه یهكێكه لهو شهش گوندهی له سنووری داقووق چۆڵكراوه به ئاژانسی ههواڵی (كهركووك ناو)ی راگهیاندووه چهكدارانی داعش به شهو داهاتنه ناو گوندهكان و بهزۆر داوای خواردن و پێداویستییان له گوندنشینهكان دهكرد به پێچهوانهوه ههڕهشهی كوشتنیان لێ دهكردن.

ئاژانسهكه ئاماژهی بهوهشكردووه له ئێستادا دانیشتووانی گوندهكان ڕوویان له شارۆچكهی داقووق كردووه و بهشێكیشیان لهژێر خێمهدا دهژین و له دۆخێكی خراپدان.

سهرهڕای ئهوهی لهدوای خیانهتی شازدهی ئۆكتۆبهر هێزه ئهمنییهكانی عێراق دهیان ئۆپهراسیۆنیان بۆ ئهو ناوچانه ئهنجامداوه، بهڵام نهتوانراوه مهترسییهكانی پاشماوهكانی چهكدارانی داعش بنهبڕ بكرێت.

به گوێرهی زانیارییهكان له ئێستادا سنووری ئهو شهش گونده به تهواوی كهوتۆته دهستی تیرۆرستان و بڕیاروایه هێزێكی ئهمنی هاوبهش له پێشمهرگه و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپهراسیۆنێكی هاوبهش ئهنجامبدهن بۆ پاككردنهوهی ئهو ناوچهیه له تیرۆرستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.