Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:51

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکۆڵێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیواو ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لە گەڵ د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوای کۆڵییەوە و ڕایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی  نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی خۆی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیواو ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە کە نابێت هیچ کەمتەرخەمی وپاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.