Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:35

دەستبە قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌کانی گوندی (کەلەکین) کرا

کوردستان TV
#8
100%

لەسەر فه‌رمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، دەستبە قیرتاوکردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌ناوخۆییه‌كانی گوندی (کەلەکین) كرا.

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.6.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیى شارەوانییەکان، سه‌ردانی پڕۆژەی قیرتاوکردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانی گوندی (کەلەکین)ی كرد.

بەچاودێری و ڕاسپاردە و فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەستكرا بەجێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی زیاتر لە (14) هەزار مەتر و قیڕتاوکردنی (15) هه‌زار مه‌تری شه‌قه‌مام و كۆلانه‌ ناوخۆییه‌كان و دروستكردنى (2) كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆ له‌ گوندی (کەلەکین) به‌گوژمه‌ی (450) ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر.

لەمبارەیەوه‌ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌كان، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه‌ پێویستن بۆ هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ به‌بێ جیاوازی له‌ ته‌واوی سنووری پارێزگاى هه‌ولیر به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه‌ بودجه‌ یاریكراوه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه‌ جێبەجێیان دەکەین، كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دەستمانكردووه‌ بە قیڕتاوکردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان و كۆلانه‌كانی گوندی كه‌له‌كین و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر.

جێگه‌ی باسه‌، بەگوێرەی ئەو ستانداردەی دیاریكراوه‌، بۆ قیرتاوکردنی شەقام و کۆلانەکانی گوندی (کەلەکین)، ئەو کۆڵانانەی فراوانن قیڕ دەکرێن، ئەوانەشی باریک و بچووکن و جێگەی فاریشەی قیرتاوکردن نابێتەوە کۆنکریت دەکرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.