Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:41

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم دەست بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگه‌یاند: ڕۆژی سێ شەممە دەست بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌كرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند کە ئەم ئێوارەیە ٢٠٢١/٦/٢٠ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراین کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لەهەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی کە دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان هەر بۆیە داوا لە سایلۆکان کراوە کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢٢ وەک یەکەم ڕۆژی دەست پێکی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت و داواش لەجوتیاران دەکرێت پابەندی ڕێکارە کانی دیاری کراوبن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.