Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:29

تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا گوندی قومرێی له‌ ناحیه‌ی کانی ماسی بۆردومان کرد

کوردستان TV
#7
100%

تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا گوندی قومرێی له‌ ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ربه‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك زیانی مادی به‌ركه‌وت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا سنووری گوندی قومرێی له‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له‌ ناحیه‌ی كانی ماسی تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی ئه‌م گونده ‌كه‌وت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عومه‌ر قومری موختاری گوندی قومرێی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌دووری دوو مه‌تر تۆپ له‌ نزیك ماڵی هاووڵاتی ئه‌م گونده‌ كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌، له‌وكاته‌دا خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ له‌گوند بووه‌ و سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی به‌روبوومی ره‌ز و باخ بووه‌، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌ و ته‌نیا زیانی ماددی پێگه‌یشتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشوانی ئه‌و ناوچانه‌ در‌ووست كردووه ‌ و هاووڵاتیانی ناچاركردووه‌ گونده‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن.
 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.