Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:19

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى نوێى کۆمارى ئیسلامیى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك ڕه‌ئیسى كرد كه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانین بۆ هاوكارى و پشتگیرییه‌كانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا، هیواى خواست له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك ڕه‌ئیسیدا، په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، زیاتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، خۆشحاڵى و سوپاسیى خۆیانى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.