Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

بوومەلەرزەیەک پارێزگایه‌کی تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،3 پله‌، کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵای هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 01:14ی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا لە دەریای ئیجە، بەگوڕی 5،3 پله‌ روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی داتچاوە بووە و لە قوڵایی11،40 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریادا روویداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.