Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:16

چاوەڕوان دەکرێت ئه‌مڕۆ زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار بە 44 فڕۆکە لە رووسیاوە بگەنە ئانتالیا

کوردستان TV
100%

دوای دوو مانگ لە سنووردارکردنی گەشتی ئاسمانیی لەلایەن رووسیاوە، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی گەشتیاریی رووسیا گەیشتە شاری ئانتالیا کە بە پایتەختی گەشتیاری ناسراوە.

سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن رووسیاوە لە 15ی نیساندا دەستی پێ کرد لە 22ی حوزەیرانەوە کۆتایی هات و دوای دوو مانگ سەرلەنوێ گەشتیارانی رووسیا گەیشتنە تورکیا و شاری ئانتالیا.

فڕۆکەی سەربە هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆی پایتەخت دەستی بە گەشتەکەی کرد، کاتژمێر 05:40 بە 132 گەشتیارەوە لە فڕۆکەخانەی ئانتالیا نیشتەوە.

گەشتیاران لە دوای دابەزینیان لە فڕۆکەکە بە بەردەم ئامێری پێوانەکردنی پلەکانی گەرمی لەشدا تێپەڕین و چوونە فڕۆکەخانەکەوە و لە دوای کارەکانی پاسپۆرت لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی پەتاکە بەرەو هۆتێلەکانیان بەڕێکەوتن.

چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆدا، زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار بە 44 فڕۆکە لە رووسیاوە بگەنە ئانتالیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.