Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:31

رێککه‌وتنێکی نێوان تورکیاو ئۆکراینا رووسیا زۆر تووڕه‌ و نیگه‌ران ده‌کات

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی توركیا و ئۆكراینا به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتر یه‌كتر و په‌ره‌ پێدانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان رێككه‌وتنێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد، رووسیایش هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ رووسیا له‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا و ئۆكراینا تووڕه‌ و نیگه‌رانه‌، له‌ داهاتوودا رووسیا به‌ جدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان ده‌كات.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ مانگی رابردوویش له‌سه‌ر دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا، رووسیا هۆشداری توندی به‌ توركیا دابوو كه‌ نابێت ده‌ستوه‌ردانی له‌ دۆخی ئۆكراینا بكات، نابێت فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بداته‌ هێزه‌ چه‌كداره‌ شه‌ڕخوازه‌كانی ئۆكراینا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی دووڕگه‌ی كریمیا ناكۆكی گه‌وره‌ له‌ نێوان رووسیا و توركیادا هه‌ن و توركیا له‌ دژی لكاندنی كریمیایه‌ به‌ رووسیا و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئۆكراینا ده‌كات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.