ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدایه، پێویستیان به دروستكردنی خشته‌یه‌كی ڕۆژانه‌یه بۆ سه‌ر ئێشهكهیان ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر نه‌خۆشی شه قیقهیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌م خشته‌یه‌ش به‌پێی ئه‌م پرسیارانه دروستده‌كرێت :
- ئایا سه‌رئێشه‌كه له‌چ كاتێكدا ده‌ستیپێكرد" به‌یانی، نیوه‌ڕۆ، عه‌سر ...ھتد".
- سه‌رئێشه‌كه چ كاتێك كۆتایھات ؟
- چۆن وه‌سفی ئازاره‌كه ده‌كه‌یت" لێدانه وه‌ك دڵ، تونده، تیژه، ته‌زووه...ھتد".
- شوێنی ئازاره‌كه كوێیه؟
" لایه‌كی سه‌ر، لهنێوچاواندا، له‌پشتی سه‌ر ..ھتد"
- ئازاره‌كه چه‌نده تونده ؟
" له ژماره ١ ه‌وه تا ١٠" ژماره‌كه دابنێ
یه‌ك كه‌مه، ده زۆره تاڕاده‌ی گریان له‌به‌ر ئازار .
- چ چاره‌سه‌رێكت به‌كارھێنا كاتی ئازاره‌كه؟
" ده‌رمان، چاره‌سه‌ری سروشتی، شێلان، مه‌ساج".
- ئایا چاره‌سه‌ره‌كه سوودی ھه‌بوو؟
- چه‌ند كاتژمێر خه‌وتووی شه‌وی پێش ئازاره‌كه؟
- چ جۆره خواردنێكت خواردووه ڕۆژی ئازاره‌كه؟
- چ چالاكیهكت ئه‌نجامداوه پێش سه‌رئێشه‌كه ؟
(وه‌رزش، مه‌له‌كردن، سه‌عیكردن ...ھتد) .
- چی وایكردووه ئازاره‌كه‌ت بۆ دروست بكات؟
(خه‌فه‌ت، سترێس، دڵه‌ڕاوكێ، ماندووبوون ، خواردن، سوڕی
مانگانه...ھتد).
سوودی خشته‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌رئێشه چییه ؟
یارمه‌تی خۆت و پزیشكه‌كه‌ت ده‌دات كه‌جۆری سه‌ر ئێشه‌كه‌ت دیاریبكه‌یت، دووركه‌ویته‌وه له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كهسهرئێشهكه دروستده‌كه‌ن یان ده‌بنه ھۆی زیادكردنی سه‌رئێشه‌كه(trigger)، ئه‌و چالاكیانهت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كهسهرئێشهكه زیاد ده‌كه‌ن و ده‌توانیت خۆت به‌دووربگریت لێیان یاخود پێش ئه‌نجامدانیان چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت، ھه‌روه‌ھا یارمه‌تی پزیشكه‌كه‌ت ده‌دات بۆ ھه‌ڵبژاردنی باشترین ڕێگا چاره .
د. ھه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د - پسپۆڕی بێھۆشكاری و ئازارشكاندن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.