Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:55

لە هەولێر ژوورى بازرگانی ئۆکرانى کرایەوە

کوردستان TV
#7
100%

بە مەبەستى گەشەپێدانى کەرتى بازرگانى و ئاڵوگۆڕى ئابوورى و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى کۆمپانیا ئەورووپییەکان، لە هەولێر، ژوورى بازرگانیى ئۆکرانى کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی ، له‌ شاری هه‌ولێر ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا كرایه‌وه‌ .

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی پشتیوانی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژووره‌ ده‌ربری و گوتیان به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژووره‌ كارئاسانی بۆ بازرگان و خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.