به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یڤید بیسڵی، ئاشكرایكرد چل و یه‌ك ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ناتوانن ده‌ستیان به هاوكارییه مرۆییه‌كان رابگات، و له‌ژێر مه‌ترسیی برسێتییدان.
ده‌یڤید بیسڵی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی گرفتی برسێتیی له‌جیهاندا دا. بیسڵی باسی له‌وه‌كرد، له چوار وڵات دۆخی هاوشێوه‌ی برسێتیی هه‌یه و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چل و یه‌ك ملیۆن كه‌س ره‌نگه به‌ره‌وڕووی برسێتیی ببنه‌وه. گوتیشی، ئه‌مه تراژیدیایه، ئه‌مانه هه‌موویان مرۆڤی راسته‌قینه‌ن.
داتاكانی ساڵی دووهه‌زار و بیستی، چل و سێ وڵات كه له‌لایه‌ن پرۆگرامی خۆراكی جیهانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه نزیكه‌ی چل و یه‌ك ملیۆن مرۆڤ له لێواری برسێتییدان. داكاتان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه، پێكدادان، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان، ئاستی برسێتییان زیادكردووه و فشاریان بۆ نرخی خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان هێناوه.
وه‌ك ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ش، ساڵی رابردوو نرخی جیهانی گه‌نمه‌شامی له‌سه‌ر ئاستی ساڵ له‌سه‌دا نه‌وه‌د و نرخی گه‌نم له‌سه‌دا سیی زیادی كردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داتاكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌ڵكشانی نرخی خۆراك له وڵاتانی هاوشێوه‌ی لوبنان، نێجیریا، سوودان، ڤه‌نزوێلا و زیمبابۆی بووه‌ته هۆی تێكچوونی ئاسایشی خۆراك.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی ئامانجیه‌تی له‌ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كدا ده‌ستی هاوكاری بگەیەنێتە سه‌د و سیی و نۆ ملیۆن كه‌س كه مه‌ترسی برسێتییان له‌سه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.