Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:42

پرۆگرامسازی ئه‌نتی ڤایرۆسی مه‌کافی له‌ زیندانی تاکه‌که‌سیدا به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پڕۆگرامسازی ئه‌نتی ڤایرۆس، جۆن مه‌كافی كه‌ به‌تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ دانی باج له‌ سێی تشرینی یه‌كه‌می 2020 له‌ بارسێلۆنا قۆڵبه‌ست كرا و دادگای ئیسپانیایش بڕیاری دابوو راده‌ستی ئه‌مریكای بكاته‌وه‌ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سیدا، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئیسپانیا به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌ی دووه‌می براینس بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ جۆن مه‌كافی ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌مردوویی له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دوای بینینی جۆن مه‌كافی راسته‌خۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پزیشكانی گرتووخانه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی گیانی جۆن مه‌كافی-یان داوه‌، به‌ڵام سوودی نه‌بووه‌.

هه‌رچه‌ند تا ئێستا هۆكاری مردنی جۆن مه‌كافی به‌ته‌واوی نازاندرێت، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ خۆی كووشتبێت.

جۆن مه‌كافی له‌ كاتێكدا سێی تشرینی یه‌كه‌می 2020هه‌وڵی ده‌دا له‌ بارسێلۆناوه‌ به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێ بكه‌وێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ل پرات قۆڵبه‌ست كرا.

جۆن مه‌كافی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ له‌ 2016-20218 زیاتر له‌ چوار ملیۆن دۆلار باجی له‌ ئه‌مریكا دزیووه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت به‌هۆی پێشنیازی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ له‌ فرۆشتنی دراوی ئه‌لیكترۆنیدا زیاتر له‌ 23 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.