په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز پاشا خورشید ئه‌حمه‌د
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، پاشا خورشید ئه‌حمه‌د
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكتان خاتوونی به‌ڕێز (عایشه سدیق) هاوژینی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای كوردستان و كۆماری مه‌هاباد(خورشید ئه‌حمه‌د سرێشمه‌یی)مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی سرێشمه ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین له‌م كۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌سه‌رتان بكاته‌وه و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
24ـى6ـى2021
.................………….
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(عاسمه وه‌هاب ره‌شید) هاوژینی كه‌سایه‌تی دیاری گه‌رمیان خوالێخۆشبوو(شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كوڕانی شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی، كاك(فه‌رهاد شاكه‌لی و ئومێد شاكه‌لی) و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و ته‌واوی خزم و دۆستانیان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له په‌روه‌ردگای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو(عاسمه) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
24ـى6ـى2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.