Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:25

داعشی هێرشی کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی له‌ ئه‌نجامدا پێنج پۆلیس کوژران

کوردستان TV
#7
100%

شەوی رابردوو، لە شارۆچكه‌ى داقوق کە دەکەوێتە تیرۆریستانی داعش  هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پێنج پۆلیس کوژران و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لە ھێرشەکەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر لیوای 20 پۆلیسی فیدراڵی له‌ ناوچەی غێدە سه‌ر به‌ شارۆچکەی داقوق و تەقەکردنی لە کامێرەی حەراری وتێکشکاندنی، دواتر تێرۆرستانی داعش ھێرشی کردوتە سەر پۆلیسی فیدراڵی بە ھۆی ھێرشەکەوە  پێنج  پۆلیسی فیدراڵی لە ھێرشەکەی داعش کوژراون و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش له‌م ناوچانه‌ هێرش  ئەنجامدەدەن و بەهۆیانەوە کوژراو و بریندار و زیانی ماددی دەکەوێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.