Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:25

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەولێر مۆڵی کرد

کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی ئاگر له‌ هه‌ولێر مۆڵ كه‌وته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان دوكان سوتان .

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2021.6.25، ئومێد خۆشناو، پازێزگاری هەولێر، سەردانی هەولێر مۆڵی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دەیان دوکان سووتان و بەشێکیشیان زیانییان بەرکەوت.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا وێرای هاوخەمی خۆی بۆ دوکاندار و کاسبکارانی مۆڵەکە بەهۆی ئەو زەر و زیانانەی لێیانکەوتووە، ڕایگەیاند: "دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئاگرەکە".

جێگەی باسە، هەولێر مۆڵ دەکەوێتە سەر شەقامی 30 مەتری شاری هەولێر، نزیک بە کاتژمێر 05:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2021.6.25 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دەیان دووکان بەتەواوی سووتان و بەشێکیش لە دووکانەکانی زیانیان پێگەیشت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.