Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:35

بوومەلەرزەیه‌ک پارێزگایه‌کی تورکیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوەندی شارۆچکەی کیغی سەر بە پارێزگای بینگۆلی ھەژاند، زیانى بە چەند خانوو و ئاخوڕێکی چوار گوندی سەر بە شارۆچکەی کاراکۆچانی پارێزگای ئەلعەزیزیشی گەیاند.

دوێنێ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5،2 پلە شاری بینگۆلی ھەژاند، کاریگەریی بوومەلەرزەكە لەسەر گوندەکانی کوشبایری، چەلەبی، یەشیلبەلەن، ساریھان و چانی سەر بە شارۆچکەی کاراکۆچان لە ئەلعەزیزشدا ھەبوو.

ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتبوو لە ترسی رووخاندنی تەواوی خانووەکانیان شەویان لە دەرەوەی بەسەربرد.

یەکێک لە گوندنشینەکان بەناوی کایھان موتڵو، کە خانووەکەیان زیانی بەرکەوتووە، باسی ساتی بوومەلەرزەکەی کرد.

موتڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لەکاتی بوولەرزەکەدا لەگەڵ منداڵەکانی تەماشای تەلەفزیۆنیان دەکرد و گوتى،"لە پڕا بوومەلەرزەکە روویدا. لە ناو ترسدا دەژێین و ناخەوین. لە دەرەوەین و چاوەڕوانی ھاوکارین".

گوندنشینێکی دیکە بەناوی ساکینە تۆکای، باسی لە ترس و دڵەڕاوکێی لە کاتی بوومەلەرزەکە کرد و گوتی، "باوکم بەھۆی کاریگەریی بوومەلەرزەکەوە لەھۆش خۆی چوو. خانووەکانمان زیانی بەرکەوتووە و درزی تێکەوتووە. لە ترسا ناتوانین بچینە ناو خانووەکانمانەوە. شەو لە دەرەوە بەسەردەبەین".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.