Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:52

وێنه‌یه‌کی نوێی هونه‌رمه‌ندی ناودار" فه‌یروز " بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وێنه‌یه‌كی نوێی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری عه‌ره‌بی و جیهانی "فه‌یروز" بڵاوكرایه‌وه‌.

وێنه‌كه‌،كه‌ له‌له‌لایه‌ن كچه‌ گه‌وره‌ی فه‌یروز  به‌ ناوی "ریما رحبانی"  گیراوه‌ ،خۆی  و دایكی له‌ وێنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون .

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌،له‌ فیسبووكی ریما هه‌وادارنی ده‌نگه‌ پڕجۆشه‌كه‌ی فه‌یروز دڵخۆشی خۆیان نیشان دا به‌وه‌ی ته‌ندروستی ئه‌م گۆرانیبێژه‌ زۆر باشه‌.

شایانی باسه‌ دواوێنه‌ی هونه‌رمه‌ند فه‌یروز له‌ ساڵی رابردوو له‌ مانگی ئاب له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌رنسا ئیمانوێل ماكڕۆن بڵاوكرایه‌وه‌ ، كاتێ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر- المجله‌

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.