Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:29

له‌ ئیستانبوڵ باڵه‌خانه‌یه‌کی 11 نهۆمی داڕووخا

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی داڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی 11 نهۆمی له‌ ناوچه‌ی سارییه‌ر لە شاری ئیستانبوڵ، سێ ئۆتۆمبێل كه‌ راگیرابوون، زیانیان به‌ركه‌وت.

به‌پێی زانیارییه‌كان باڵه‌خانه‌ 11 نهۆمییه‌کە كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆڵانی شه‌هید یه‌عقوب كوڵاكسز له‌ گه‌ڕه‌كی نوێی باخچه‌كۆی، نزیكه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆری لێ دراوه‌ و چۆڵ كراوه‌؛ داڕووخا.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌رایییه‌كان، كه‌س نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌.

سێ ئۆتۆمبێلیش كه‌ له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ داڕووخاوەكه‌ راگیرابوون، زیانیان به‌ركه‌وتووه.

كاره‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا باڵه‌خانه‌كانی دەورووبەر به‌م هۆیه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ یان نا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.