Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:34

پارتی سه‌عاده‌ت: پرسی هه‌ره‌ گرنگی تورکیا پرسی کورده‌

 ته‌عین كردنی قه‌یووم قابیلی قه‌بووڵ نییه‌ و پێویسته‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی گشتی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كه‌ره‌مۆڵائۆغڵو له‌ میانی گوتارێكدا رایگه‌یاند كه‌ پارته‌كه‌ی وه‌كو پرنسیب له‌ دژی داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كانه‌ چونكه‌ له‌ رابردوودا توركیا ئه‌مه‌ی تاقی كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ ده‌ستكه‌وتی نه‌بووه‌.

ته‌مه‌ل كه‌ره‌مۆڵائۆغڵو له‌ به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌ پرسی ته‌عین كردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په‌ له‌ شاره‌ كوردییه‌كان كردووه‌ ورایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌عین كردنی قه‌یووم یاسایی نییه‌ و پێویسته‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌كانیان ته‌عین كراوه‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بكرێته‌وه‌ و رێز له‌ ئیراده‌ و بڕیاری ده‌نگده‌ر بگیردرێت.

ناوبراو له‌به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا باسی پرسی كوردی كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پرسی هه‌ر گرنگ و ئاڵۆزی توركیا پرسی كورده‌، ئه‌م پرسه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پێویستی به‌ دیالۆگ و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن هه‌یه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.