بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و کەمتەرخەمى و خەمساردى هاووڵاتییان، رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە روویان لە زیادبوون کردووە، هەر بەو هۆیەشەوە چەندین دۆنم لە پووش، پاوان و دارستانى سروشتى سووتاون.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە زاری بەڕێوەبەری راگەیاندنەکەیان، عەمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی-ەوە بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە رۆژی رابردوو لە گوندى کێلێ سەربە قەزاى ماوەت ئاگرێکى بەرفراوان کەوتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کورتدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لەو بارەیەوە بەڕپرسی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى، عمیدى پۆلیس هێمن کەمەرخان ئەفەندی دەڵێت ''بەهۆی ئاگرەکەوە چوار دۆنم پووش و پاوان سووتاون هۆکارى ئاگرەکە نادیارە".
هاوکات بە هاوکارى ئاگرکوژێنەوەى سیتەک و بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک، توانرا ئاگرێگ لەو سنوورە کۆنترۆڵ بکرێت کە بەهۆکارى نادیار چەندین دۆنم پووش و پاوان سووتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.