Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:48

به‌ ڤیدیۆ.. ئاراس فاتیح، به‌رهه‌مێکی نوێی به‌ناوی (لۆت ده‌مرم) بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند ئاراس فاتیح ،  ناسراو به‌ (خه‌په‌گیان) نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (لۆت ده‌مرم) بڵاوكرده‌وه‌.
گۆرانیی (لۆت ده‌مرم)، ئاوازی  خودی هونه‌رمه‌ند ئاراس خۆیه‌تی و نووسه‌ر وشاعیر به‌رهه‌م عه‌لی تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید و هایكیو كاری رێجمێنتیان بۆ كردووه‌.
ئاراس خه‌ڵكی كۆیه‌یه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات داده‌نیشێت و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ به‌رهه‌می" تۆماتۆ و خه‌په‌ گیان" ناوبانگی ده‌ركرد و دوای ماوه‌یه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كاری هونه‌ری دوباره‌ به‌ ستایلێكی نوێ و جیاواز كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی ئاراس  به‌ماوه‌یه‌كی كورت له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.
ئا- كامران

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.