Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:24

وه‌زاره‌تى کاره‌با: پرۆژەیەکی گرنگی کاره‌با له‌ دهۆک جێبه‌جێ ده‌کرێت

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی كارەبا بڵاویكرده‌وه‌، پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV توركیا - عێراق لە جێ بەجێ‌ كردندایە، لە %56 كارەكانی تەواو بووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌، پرۆژەکە لە لایەن كۆمپانیای هێرۆ و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە و گواستنەوەی كارەبای دهۆك جێبەجێ دەکرێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: پرۆژەکە بە درێژایی 17کم دەکەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 کارەکانی تەواو بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕیارە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ بکرێت، پرۆژەکە ژێرخانی کەرتی  كارەبا بەهێز دەکات و گواستنەوەی وزەی کارەبا كۆنترۆڵ دەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.