Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:23

پۆلیسی هه‌ولێر: بە تۆمەتی دزیکردن لە کۆگایه‌ک دوو تۆمەتبار ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ی. ع. ع) و (ج. م. م) بە تۆمەتی دزیكردن لە كۆگایه‌ك دەستگیركرد.

بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی قوشتەپە، كاتژمێر (4 و نیوی بەرەبەیان)، لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی لە (عەلیاوە مەردان)، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ی. ع. ع) و (ج. م. م) بە تۆمەتی دزیكردن لەو كۆگایە دەستگیركرد.

تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە یەكێكیان هەوڵی راكردنی دابوو و لەلایەن كەسێك كە لەگەڵ خاوەنی كۆگاكە بووە، تەقەی لێ كراوە و دەستی زامدار بووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێریی پزیشك و پۆلیسدایە.

لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا – بارهەڵگر) و چەكێكی جۆری كلاشنكوف و مقەسێکی بڕینی كێبڵ و بڕێك كێبڵدا گیرا.

هەردوو تۆمەتبار، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.