Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:00

تەندروستی چەمچەماڵ: پزیشکێک منداڵێک لەمردن ڕزگار دەکات

کوردستان TV
#7
100%

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكرده‌وه‌ بۆ یەکەمینجارە لە قەزاكه‌یان نەشتەرگەرییە دەکرێت دوای ئەوەی منداڵێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر پاسکیل و بۆری هەناسەی دەبڕێت و دەگەیەنریتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و دەستبەجێ لەلایەن پزیشکێكەوە بەهاوکاری ستافی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هاتووه‌، بۆ یەکەمینجارە لە قەزای چەمچەماڵ ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێت دوای ئەوەی منداڵێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر پاسکیل و بۆری هەناسەی دەبڕێت و دەگەیەنریتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و دەستبەجێ لەلایەن پزیشکێكەوە بەهاوکاری ستافی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەرێت.

لەبارەی ئەو حاڵەتەوە دکتۆر هیوا حسین، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو نزیکی کاتژمێر 11ی شەو حاڵەتێکی زۆر دەگمەن و مەترسیدار ئەویش منداڵێکی  کوڕی تەمەن 9 نۆ ساڵان بوو، کە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەسەر پاسکیل و سوکانی پاسکیلەکەی دەچێت بەبۆری هەناسەیدا و بەتەواوەتی دەیبڕێت دوای ئەوەی گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و فریاگوزارییەکانی بۆ ئەنجامدرا دواتر بەهۆی قورسی و مەترسیداری لەبەر پاراستنی ژیانی منداڵەکە دەستبەجێ بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەین لەبەر ئەوەی زۆر ئەستەمبوو لەژیاندا بمێنێت و بگاتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی هەناسەتوندی و شینبوونەوە و دابەزینی ئۆکسجینی و نەزیفبوونی.

دکتۆر هیوا گوتیشی، دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەشتەرگەری و دورینەوەی بۆری هەناسەی و راگرتنی نەزیفبوونەکەی خۆشبەختانە مەترسی لەسەر ژیانی نەماو   بەمەبەستی چاودێریکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارکرا لەسلێمانی و لەئێستا باری تەندروستی جێگیرە لە یەک دوو ڕۆژی تر دەگەڕێتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت.

بەهیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.