Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 19:22

ئه‌گه‌ر زۆر مۆبایل به‌کار ده‌هێنیت، ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌ڕێته‌

کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر زۆر مۆبایل به‌كار ده‌هێنیت، ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌ڕێته‌

ملی تێكست چیه‌؟

زۆر به‌كار هێنانی موبایل وئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن و ڕۆژانه ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ دروست بوونی ئه‌م جۆره‌ كێشه‌یه‌.

ئه‌و ماوه‌ تێبینی كراوه‌ كه‌ له‌ گه‌نج و منداڵیش ئه‌و حاڵته‌ ڕوو له‌ زیادبوونه‌ له‌به‌ر كه‌م جووله‌یی وزیاتر كات به‌‌سه‌ربردن به‌ گه‌مه‌ی نێو مۆبایل وئامێره‌كانی ئه‌تاری.

نیشانه‌كانی ملی تێكست:

1- ئازار له‌ مل و سه‌ره‌وه‌ی پشت

2- ئازاری شان وھه‌ست به‌ ڕه‌قبوون (قۆلنج)

3- سڕ بوونی ده‌ست و قۆڵ

4- سه‌رئێشه‌ی درێژخاین

5- دروست بوونی نایه‌كسانی ئاستی شانه‌كان و پشت

6- گۆرانكاری له‌ شێوه‌ و لار بوونی بڕبڕه‌ی پشت‎پاراستن له‌م كێشه‌یه باشترین چاره‌سه‌ره‌، ئه‌ویش به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارھێنانی ئه‌م ئامێرانه‌، یانیش به‌رز كردنی ئاستی سكرینكه‌ی لاپتۆپ، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی حه‌سانه‌وه‌ی كورت وكردنی ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كانی مل وپشت.

زۆر گرنگه‌ هاندانی منداڵ وگه‌نجه‌كان بۆجووله‌ی زیاتر و وه‌رزش كردن.

دكتۆر ئه‌ڤین محه‌مه‌د عارف – پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جومگه‌ و رۆماتیزم

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.