Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:32

پۆلیسی ھەولێر: باندێکی ڕێگری له‌ هاووڵاتیان دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی پۆلیسی ھەولێر رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان باندێكی رێگریان دەستگیركرد، كە بە ھەڕەشەی چەك لە كاتی مامەڵەكردن، پارەیان لە چەند كەسێك وەرگرتووە.

هۆگر عزیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: باندێكی سێ كەسی لە شاری ھەولێر، دوای ئەوەی لە رێگەی سۆشیال میدیاوە رایان گەیاندووە دۆلاری لیبیان ھەیە و دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی بكەن بە دۆلاری دیكە، لە كاتی مامەڵەكردن بە ھەڕەشەی چەك نزیكەی 50 ھەزار دۆلاریان لە چەند كەسێك بردووه‌، ئێمه‌ توانیمان ده‌ستنیشانی ناوه‌كانیان بكه‌ین، ده‌ستگیریان بكه‌ین.

هۆگر عزیز رایگه‌یاند: دوای سكاڵاكردنی ھاووڵاتیان لەو باندە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/6/2021، ئەو سێ كەسە دەستگیر كراون ڕەوانەی دادگا كران.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: هێزه‌كانمان دەستی بەسەر برێك لە پارەكە و چەكی جۆری كڵاشینكۆف، كە ھەڕەشەكەی پێكراوە و دوو  ئۆتۆمبێلی دیكەشدا گرت، كە تاوانەكەیان پێ ئه‌نجامداوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.