Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:41

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هه‌واڵێکی ڕۆژنامەی کەیهان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هه‌واڵێكی رۆژنامەی (کەیهان)ـی ئێرانی، به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ رایگه‌یاند: هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نییە.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

رۆژی سێشەممە رێککەوتى ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.

ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نییە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.

داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە ٣٠ی حوزایرانی ٢٠٢١

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.