Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 16:48

سبەی وەزیری تەندورستی دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

سبەی پێنجشەمە وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی كۆبووونەوە لەگەڵ لیژنەی تەندروستی پەرلەمان و تاوتوێی چەندین پرسی تەندروستی، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژان سلیڤانەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر ڕایگەیاند: كاتژمێر یه‌كی نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چەندین پرسی تەندروستی و كێشە و گرفتەکانی ئەو کەرتە دێتە پەرلەمانی كوردستان بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و  هاتنی وەزیری تەندروستیش بۆ چەند مەبەستێک دەبێت، وەك نرخی تێچووی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهیلییەكان كە پێشتر كۆبوونەوەیەكی لەبارەوە كرا و داوامان كرد كە نرخەكان دیاری بكرێن و وەزیر و ستافەكەی بۆ لیژنەكەمان ئەم بابەتە ڕوون بكەنەوە، كە ئێستا خەڵكی لە نرخی نەخۆشخانە ئەهیلییەكان زۆر ناڕازییە.

گوتیشی: یەكێك لە خاڵەكانی تری كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە چۆنیەتیی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا کە پێشتر چەندین لیژنە بۆ پارێزگاكان پێکهێندراوە بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی ڤاكسین و دەمانەوێت وەزیری تەندروستی پێمان بڵێت ئێستا چ میكانیزمێك هەیە بۆ دابەشکردنی ڤاكسین و خەڵك چۆن ڤاكسین وەردەگرن و تا ئێستا  بە رێژەی چەند لە هاووڵاتییان ڤاكسینیان وەگرتووە.

ڕۆژان سلیڤانەیی ئەوەشی خستە ڕوو پرسی سندووقی شێرپەنجە یەكێكی دیکەیە لەو بابەتە گرینگانەی كۆبوونەوەكەمان دەبێت و نرخی پشكنین لە خاڵە سنورییەكان کە دوای ئەوەی بڕیارێك دەرچووە کە ئەو کەسەی ڤاكسین وەربگرێت پشكنینی بۆ ناكرێت، لە كۆبونەوەی پێشووشدا داوامان كردبوو كە نرخی پكشنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خاڵە سنورییەكان نەمێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا كەیسی دكتۆرە باخان و كێشەی تەندروستی لە شاری هەڵەبجە باسی لێوە دەكرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەم كەیستە بكرێت كە دكتۆرێكی شاری هەڵەبجە چەندین كەیسی تەندروستی خستووەتە ڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.