Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:48

وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاگادارییه‌ک ئاراسته‌ی نووسەران ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، رایگه‌یاند: هه‌ر نووسه‌رێك دەیانەوێت کتێبەکانیان بەشێوەی کتێب و بە شێوەی دیجیتاڵی لەو کتێبخانەیەدا هەبن، له‌ ماوەی هەفتەیەک کتێبەکانیان ڕەوانە بکەن بۆمان بە هەردوو شێوەی کتێب یان لەسەر  CD بە دیجیتاڵی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هاتووه‌، لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی وەزارەتماندا و بەهاوکاری دڵسۆزان، پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر، توانیمان ڕەزامەندی حکومەتی یۆنان وەرگرین بۆ کردنەوەی بەشێکی کوردی لە کتێبخانەی نیشتمانی یۆنان.

بۆئەم مەبەستە داوا لەنووسەرانی کوردستان دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان بەشێوەی کتێب و بە شێوەی دیجیتاڵی لەو کتێبخانەیەدا هەبن، دەتوانن لەڕێگەی کتێبخانەی گشتی شارەکانیانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک کتێبەکانیان ڕەوانە بکەن بۆمان بە هەردوو شێوەی کتێب یان لەسەر  CD  بە دیجیتاڵی.

ناوەڕۆکی ھەر کتێبێک بەدێڕو نیوێک تا دوو دێڕ لەسەر کاغەزێک بنوسرێ و بخرێتە ناو دوتوێی کتێبەکەوە.

ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ نووسەرانی کوردستان تاکتێبەکانیان لەکتێبخانەی وڵاتانی دنیادا بڵاو ببنەوە.

لەهەولێر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت لەدیوانی وەزارەت لەپێشوازی کتێبەکان و نووسەرانی هێژادا دەبین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.