Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:37

مەکتەبی سیاسی پارتی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی (28) ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كرد.

بە بۆنەی(٢٨)ەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوادارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكاندا بەردەوام بن و بەرەوپێش بچن.

لەو دەرفەتەدا جەخت لەسەر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ كاركردن لەسەر یەكگوتاری سیاسی-نیشتیمانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان، هەروەها سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و، بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكان.

هەر سەركەوتوو بن...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30ـی حوزەیرانی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.