له 1977/7/1 له سه‌ر ده‌ستی مامۆستای پایه‌به‌رز هونه‌رمه‌ند (زرار محمد مسته‌فا) تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره هاته دامه‌زراندن و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له خزمه‌تكردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی مۆسیقا له شاری رواندز و ته‌واوی كوردستان.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر توانای خۆی بێئه‌وه‌ی كه‌سێك یان لایه‌نێك هاوكاری بكات توانی پۆلێ له هونه‌رمه‌ندانی موزیك پێیگه‌ێنێت كه‌ئێستا رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له گۆرپانی هونه‌ری موزیكی كوردستان، به‌ڵێ 44 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ ئه‌م تیپه دامه‌زارا توانی له ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی وه‌ك (سیروان سیرینی ، چه‌تۆ نه‌ورۆز ، ئامانج غازی ، سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی - شێرزاد حه‌یده‌ری ، فاروق باپیر، زینل خیری ، ئه‌حمه‌د شێخه ) چه‌ندانی تر له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رز ( زرار محمد مسته‌فا ) پێگه‌یشتن هه‌روه‌ها ئه‌م تیپه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا توانی چه‌ندین كاری هونه‌ری ئه‌كادیمی و پێشكه‌ش بكات و چه‌ندین موزیكی جیهانی وه‌كو ئۆكێسترا پێشكه‌ش به هه‌ودارانی موزیك بكه‌ن و چه‌ندین گۆرانی بێژیش له‌م تیپه كاره‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌كو( ولی دۆسكی، ئه‌حمه‌د مه‌ندانه، هاوتا ئه‌سعد، كاڵێ، بكری لزگی، ناسڕی ره‌زازی،سامان و سه‌لام...) چه‌ندانی تر.
به‌داخه‌وه له‌دوای راپه‌رینی 1991 گه‌لی كوردستان به‌هۆی ململێنی حزبی وكۆچكردنی هونه‌رمه‌ندان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار په‌رته‌وازیی له‌نێون ئه‌م تیپه روویدا هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌م تیپه ماوه به‌ڵام هیچ چالاكی هونه‌ری ئه‌وتۆی نییه.
له‌كۆتاییدا هه‌زاران سڵاو چه‌پكه گوڵ پێشكه‌ش به مامۆستای گه‌وره‌و خۆشه‌ویست و ماندوو دڵسۆزی هونه‌ر مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا ده‌كه‌ین هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازین.
ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.