پله‌كانی گه‌رما له‌م ھه‌فته‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه. به‌وهۆیه‌ی گه‌رما زۆر لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریی ته‌ندروستیی هه‌یه به‌سه‌ر لایه‌نی جه‌سته‌یی مرۆڤه‌وه، واباشه ئه‌م رێنماییه پزیشكیانه‌ی لایخواره‌وه بخوێنیته‌وه‌و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی بده‌یت.
١. هه‌وڵبده خۆت بپارێزی له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به‌وپێیه‌ی له‌مكاته‌دا به‌ركه‌وتنه‌كه زیاتره هه‌ربۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌و پێست به‌تایبه‌ت زۆره.
هه‌روه‌ها بۆ خۆپاراستن له‌م به‌ركه‌وتنانه ده‌توانیت جلێك له‌به‌ر بكه‌ی كه ئه‌ستور نه‌بێت و هاوینه بێت و زۆرتر له ماده‌ی كه‌تان پێكهاتبێت، ئه‌مه سه‌رباری سودبینین له كڵاو و چاویلكه‌ی دژه‌خۆر.
٢. به‌هۆی گه‌رماوه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی له‌شت له‌ده‌ست ده‌ده‌ی، ئه‌م رێژه‌یه‌ش پێویستی به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه. بۆیه تاده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاو بخۆره‌وه و هه‌روه‌ها شله و شله‌مه‌نیش له ژه‌مه خۆراكییه‌كانت دا زیاتر بكه.
٣. هه‌وڵبده كه‌متر خۆت ماندو بكه‌ی، چونكه ماندوێتی له‌گه‌ڵ گه‌رمای به‌تین سه‌رده‌كێشێت بۆ حاڵه‌ت و نه‌خۆشی دیكه.
٤. بنه‌ماكانی پاكوخاوێنی زیاتر له جاران ره‌چاو بكه، بۆئه‌وه‌ی به‌دور بیت له توشبون به كۆرۆنا و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی سكچون و رشانه‌وه كه له‌م وه‌رزه‌دا زۆرتر بڵاو ده‌بنه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كه‌شیان بۆسه‌ر جه‌سته به‌هۆی زۆر له‌ده‌ستدانی ئاوه‌وه زیاتر ده‌بێت.
٥. مناڵ له‌ناو ئۆتۆمبیل دا به‌جێمه‌هێڵه‌و هه‌وڵیش بده كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌كاتی راوه‌ستان و كوژانه‌وه‌ی دا دابپۆشی له‌به‌ر خۆر و هه‌روه‌ها جامه‌كانیشی قه‌پات نه‌كه‌یت كه به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌وه پله‌ی گه‌رمی نێو ئۆتۆمبیله‌كه زۆر به‌رز بێته‌وه‌و كێشه‌و زیانی لێبكه‌وێته‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆت و سه‌رنشینه‌كانی تر.
٦. بۆ توشبوانی كۆرۆنا، پێویسته زیاتر له ھه‌ر كه‌سێك خۆیان بپارێزن و نه‌چنه به‌ر ھه‌تاو و له شوێنی فێنك دا
بمێننه‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر و ھه‌روه‌ھا ئاو به‌خۆداكردن له‌كاتی بونی تا دا.
ژێده‌ر – ته‌ندروستی كۆیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.