ھێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بۆسەر ھێڵی کارەبای نێوان کەرکووک و موسڵ، بووە ھۆی بچڕانی تەزووى کارەبا بۆ ماوەی 16 کاتژمێر لە ناوچەکەدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای موسڵ بڵاوکراوەتەوە، ھێرشەکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک شارۆچکەی گەیارەی سەر بە مووسڵ ئەنجامدراوە و زیانی بە پێنج ھێڵی سهرهكی کارەبای ئهو ناوچانه گەیاندووە.
ههروهها ھێرشەکەى داعش، بووەتە ھۆی پچرانی تەزووى کارەبا بۆ ماوەی 16 کاتژمێر لە پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ و سەڵاحەددین.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەکی زۆر لە تیمە تەکنیکییەکان بۆ چاککردنەوەی ھێلەکان نێردراون و ھەوڵی تەواو دەدرێ بۆ دووبارە پێدانەوەی کارەبا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.