Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 17:01

وه‌زیری ته‌ندروستی: هێشتا کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتووه‌ پێویسته‌ هاووڵاتییان ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ هێشتا كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و ژماره‌ی  تووشبووان رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌چێت و پێویسته‌ هاووڵاتییان ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی په‌تای كۆرۆناوه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئاماره‌كان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ هیوادارین نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ دۆخی مه‌ترسیدار ئه‌مه‌ش به‌ پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان ده‌بێت به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: زۆر گرنگە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن چونکە وا خەریکە جارێکی دیکە لە دۆخی رەنگی زەردەوە بەرەو رەنگی نارنجی لە دۆخی کۆرۆنا هەنگاو دەنێین .

دووپاتیشی كرده‌وه‌ تا ئێستا له‌ جیهاندا ڤاكسین نه‌بۆته‌ هۆكاری سه‌د له‌ سه‌د كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیه‌ له‌ پاڵ وه‌رگرتنی ڤاكسین پێویسته‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان ماسك به‌كاربهێندرێت.

لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، د. سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی  گوتی: تا ئێستا زیاتر لە 190 هەزار هاووڵاتی لە هەرێم دۆزی یەکەمی ڤاکسینی وەرگرتوە و زیاتر لە 70 هەزار هاووڵاتیش دۆزی دووەمیان وەرگرتووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.