Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:45

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام شۆفێرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: بەداخەوە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای( هەولێر - پیرمام) لەنزیک ئەکوا تارین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەپاش دەرچوونی لەشەقام و سەرکەوتن بۆ سەردورگەی ناوەند، خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا و بناغە کۆنکریتیەکەوە لەژێر زەوی دەرهێنا، ئینجا وەستا، لەدەرەنجامی ڕووداوەکەش شوفێرەکە کە بەتەنیا بوو گیانی لەدەستدا وە زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.