Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:43

بەرپرسی لقی24ی سەفین: بەشانازیەوە بۆ دایکی شەهیدان خۆمان دەچەمێنین

کوردستان TV
100%

بەرپرسی لقی (24ی سەفین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی لقی 24 ، لە شەقڵاوە، سەردانی دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کرد.

هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی 24ی سەفینی پارتی بەیاوەری (مامۆستا ڕزگار ئەنوەر ) کارگێڕی لق و (محمد عزیز) بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی لق، لە شەقڵاوە،سەردانی دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کرد.

لە سەردانەکەیاندا بەرپرسی لق ئاماژەی دا بە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان کەلەسایەی خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون، بەبنەماڵەی شەهیدی ڕاگەیاند ئێوە خاوەنی ئەم ووڵاتەن و خاوەنی دەستکەوتەکان و پشکی شێرتان بەردەکەوێ لەقوربانیدان و خزمەتکردن بەکوردستان.

هەرلەدرێژەی قسەکانیدا هیوا ئەحمەد مستەفا  گوتی: بەشانازییەوە لەبەردەم دایکی شەهیدان خۆمان دەچەمێنین و خۆمان بەڕۆڵەیان دەزانین، ئەوەی لەتوانامان بێت بۆخزمەتکردنیان درێغی ناکەین و بەئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین، لەهیچ بارودۆخێکدا خۆمان لێیان جیاناکەینەوە.

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.