Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:04

حکومه‌تى ئێران 2 کوردی له‌ سێداره‌ دا

کوردستان TV
100%


سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرکانه‌وە ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهریار ئەمیری خەڵکی شنۆ و ناسر ئازموودە خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سیدارەیان بە سەردا سەپابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهریار ئەمیری، ناوبراو تەمەنی 42 ساڵ بووە و 3 ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و بە هیچ جۆرێک دەستی لەو دۆسیەدا نەبووە کە بەو بۆنەیەوە سزای سێداەی بەسەردا سەپاوە. 
جێگای ئاماژە پێدانه‌ کە باوکی شەهریارش هەر لەو دۆسیەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.