Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 19:28

داهێنانێکی سه‌یر و نامۆ بۆ قوفڵ دانی ددانه‌کانی مرۆڤ

کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان ،له‌ئێستا دا به‌رۆكی گرتوون بریتییه‌ له‌ زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن به‌رگری له‌ خواردنی زۆر بكه‌ن. 

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان ،ناتوانن كۆنترۆڵی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان بكه‌ن و له‌ زیاده‌خۆری دووربكه‌ونه‌وه‌،بۆ ده‌رباز بوون له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ وڵاتی نیوزله‌ندا كۆمه‌ڵێ له‌زانایان،ئامێرێكی سه‌یرونامۆیان داهێناوه‌ ،كه‌بریتییه‌ له‌ ئامێری قوفڵی موگناتیسی ددانه‌كان.

ئامێره‌ قوفله‌كه‌، به‌شی سه‌ره‌و خواره‌وه‌ی ددانه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ داده‌نێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی ده‌كات، به‌ جۆرێك  له‌ماوه‌ی ته‌نها دووهه‌فته‌دا 6 كلیلۆ له‌ كێشی داده‌بزێت ،به‌ڵام ده‌بێ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ دابنرێت.

شایانی باسه‌ ئامێره‌كه‌ به‌جۆرێك  داده‌نرێت ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ  كاریگه‌ری له‌سه‌ر قسه‌كردن هه‌بێت، واته‌ مرۆڤه‌كه‌ له‌كاتی دانانی ئامێره‌كه‌ ده‌توانێت به‌ئاسانی قسه‌ بكات، هیچ گرفتێكی بۆ دروست نابێت.

ئا- كامران

ژێده‌ر-  ئه‌لعه‌ربیه‌

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.