Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:31

هاتوچۆی گەشتیاریی لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

دوای ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاریی بۆ ماوەیەک و دواتر مەرجدارکردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ئاسایی دەبێتەوە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان / ئێران، بڕیاری ئەوە بە سەرپەرشتیاری دەروازە ڕاگەیەنرا، کە بۆ لەمەودوا هەموو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.

هاووڵاتیان و گەشتیاران بۆ گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەکەوە پێویستە ڤیزاو پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبێت.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.