Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 18:02

هاوپه‌یمانان: هێرش بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، پێشێلکردنی یاسا و سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌کانی عێراقه‌

کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرش بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی یاسا و سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی عێراقه‌.

وه‌ین مه‌رۆتۆ وته‌بێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: پابەندین بە کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان.

وته‌بێژی هاوپەیمان ده‌شڵێت، هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکان، ئاسایش و سەروەری عێراقیان پێشێلکردووە، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، هێرشە مووشەکی و درۆنە بۆمبرێژکراوەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی عێراق.

ئاشكراشی كرد، سەرکردەکانی عێراق پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردووەتەوە بۆ پاراستنی ئەو بنکە سەربازیانەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان تێدا جێگرکراون.

وه‌ین مه‌رۆتۆ دووپاتیشی كرده‌وه‌، هەر هێرشێك بۆسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشێلی یاسا و سەروەری و دامەزراوەکانی عێراقە.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.