Erbil 38°C چوارشەممە 29 تشرینی یەکەم 23:05

ئەمریکا خه‌ڵاتی چوار ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ دۆزینەوەی سەرکردەیەکی قاعیدە

کوردستان TV
100%

ئەمریکا خەڵاتێکى بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتێکی بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار راگەیاند بۆ هەر کەس و لایەنێک کە زانیاری بدات لەسەر ئیبراهیم ئەحمەد مەحمود ئەلقۆسی، هەروەها ناسراوە بە شێخ خوبەیب ئەلسوودانی و موحەممەد سەڵاح ئەحمەد، کە سەرکردەیەکى گروپى تیرۆریستى ئەلقاعیدەیە لە نیمچە دورگەى عەرەبى.

ئەلقۆسى لە سوودان لە دایک بووە و چەند جارێک لە پروپاگەندەى ڤیدیۆیدا دەرکەوتووە و هانی ئەنجامدانی پەلامارى تاکانەی داوە لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هەژماری "خەڵات لەپێناو دادوەری" کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە لە تویتێکدا بڵاویکردۆتەوە: "ئەم تیرۆریستە وڵاتەکەی، سودانی بەجێهێشتووە تاوەکو فەرمان لە سەرکردایەتی ئەلقاعیدە لە ئێران وەربگرێت بۆ ئەوەى کاولکاری بە یەمەن و گەلەکەی بگەیەنێت.

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.