Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 18:31

به‌شار کیکی: له‌ عێراق ئیداره‌یه‌کی راسته‌قینه‌ نییه‌ پشت به‌ ده‌ستوور ببه‌ستێت

کوردستان TV
#7
100%

به‌شار كیكی رایگه‌یاند: عێڕاق بۆته‌ وڵاتێك كه‌ ژێرخانی ئابووری زۆر خراپه‌، كه‌وتۆته‌ ده‌ست  ره‌حمه‌تی وڵاتانی هه‌رێمی و ناوچه‌كه‌یه‌ .

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ عێراق به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری  به‌شار كیكی په‌رله‌مانتارو جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: خه‌ڵكی عێراق بۆته‌ قوربانی ئه‌و ملمڵانێیه‌ی سیاسیه‌ی هه‌رێمی و هێزه‌ ناوه‌خۆییه‌كان، هیچ لایه‌نێك پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستوور.

به‌شار كیكی گوتیشی: كێشه‌ی كاره‌با به‌شێكه‌ له‌ چه‌ندین كیشه‌ی دیكه‌ له‌ عێراق، چونكه‌ ئیداره‌یه‌كی راسته‌قینه‌ نییه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری ، ئامانجی هه‌مووان بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی و پله‌و پۆستی ئیدارییه‌، هه‌موو سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری لاوازه‌ ، نه‌ك ته‌نها كاره‌با ، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی هاوینه‌ ئه‌و زیاتر دیاره‌ .

خه‌ڵكی عێراق بۆته‌ قوربانی ئه‌و ململانێیه‌ی سیاسیه‌ی هه‌رێمی و هێزه‌ ناوه‌خۆییه‌كان و  هیچ لایه‌نێك پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستوور .

پرسی بودجه‌ ، حكومه‌تی عێراق تانه‌ی له‌ سه‌ر 6 ماده‌ی بودجه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ چه‌ندین بڕگه‌ی بودجه‌ وه‌ستاوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانی ناوه‌خۆی عێراق بانگێشتی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بن له‌ په‌رله‌مان ، چونكه‌ گرفتێكی زۆر هه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ بوونی نییه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ نه‌ناردنی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی كه‌ بڕیار درا بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكه‌ن به‌شار كیكی رایگه‌یاند ئه‌و پرسه‌  بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدی زۆر له‌ هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب له‌ عێراق به‌ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بینن له‌ رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ، ئێستا بۆچوونێك له‌ نێوان سوننه‌كان هه‌یه‌ كه‌ به‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمێك بكه‌ن .

سێكته‌ری كاره‌با كراوه‌ته‌ ئامانج ، ئێران بڕیار بوو 70% وزه‌ی كاره‌با بداته‌ عێراق به‌ڵام ته‌نها 20% ده‌داته‌ عێراق .

عێڕاق بۆته‌ وڵاتێك كه‌ ژێرخانی ئابووری زۆر خراپه‌ ، كه‌وتۆته‌ ده‌ست  ره‌حمه‌تی وڵاتانی هه‌رێمی و ناوچه‌كه‌یه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ئه‌گه‌ری زۆری دواخستنی ئه‌و پرسه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌ویش بۆ چه‌ندین هۆكاری یاسایی و سیاسی و ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.