Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:53

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم سەرەخۆشی لە فالح فەییاز دەکات

کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا ، فالح فەییاز سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.