Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:46

تاکه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت بێ هۆڵی شانۆبێت

کوردستان TV
100%

له‌دوای ڕوخاندنی هۆڵی گه‌ل له‌ ئێستادا هیچ هۆڵێكی شانۆیی نه‌ماوه‌ ،شانۆكاران بتوانن نمایشی شانۆیی تیا نمایش بكه‌ن ، ده‌ڵێن بزاڤی شانۆ له‌ هه‌ولێر وه‌ستاوه‌و له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، من شانازی به‌ شاری سلێمانی وشاره‌كانی دیكه‌  ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام شانۆی تیادا نمایش ده‌كرێت ،به‌ڵام هه‌ولێریش هێشتا شانۆكاری جددی تیادا ماوه‌و به‌رده‌وام له‌ خه‌می شانۆدان، ده‌یانه‌وێت خه‌ونه‌كانیان به‌ئاوات بگات و بینه‌ری تۆراو به‌هۆڵه‌كانی شانۆ ئاشنا بكه‌نه‌وه‌. نازانم هۆكار چیه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئاوڕێك له‌ هۆڵی میدیاو ڕۆشنبیری و پێشه‌وا ناداته‌وه‌ ،كه‌ به‌پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌توانن ته‌كنیكی رۆناكی و ده‌نگ و په‌رده‌و سایك و سپلیتی بۆ دابین بكه‌ن  ،من به‌ پێویستی ده‌زانم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌ هاوكاری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به‌زووترین كات لێژنه‌یه‌كی پسپۆری پێك پهێنێت له‌ شانۆكارانی شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دیدار له‌گه‌ڵ  جه‌نابی وه‌زیری ڕۆشنبیری و پارێزگار سازبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی  پڕه‌پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ دابین كردنی كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنیكی هونه‌ری بۆ هۆڵه‌ شانۆییه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌یه‌كی شانۆیی ئاماده‌بكرێت تاكو له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی پایز نمایش بكرێن ،من دڵنیام مامۆستا فه‌رهه‌نك غفورو هیوا سعاد وه‌كو دوو لێپرسراوی یه‌كه‌می بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ر ئه‌م داواكاریه‌ به‌گرنگ ده‌زانن به‌ڵام پێویسته بخرێته‌ بواری پڕاكتیكی ، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌ی شایسته‌ی له‌به‌رده‌ست نه‌بێت،  دڵنیام له‌ڕێگای كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت  ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ جێ به‌جێ بكات، هه‌ولێر پایته‌خته‌ ده‌بوایه‌ له‌ئێستادا هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆكانی هه‌ولێر نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش بكرابایه‌ ،باچیتر هۆكاری ئه‌م ساردوسڕیه‌ی قه‌یرانی شانۆ نه‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی شانۆكاران . بزوتنه‌وه‌ی شانۆ له‌شاری هه‌ولێرله‌ حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی پێش ڕاپه‌رین وه‌كو شۆڕشی شاخ له‌میانی شانۆوه‌ شۆڕشی شاری ئه‌نجام داوه‌ چه‌ندین ده‌رهێنه‌رو نوسه‌رو ئه‌كته‌ر له‌لایه‌ن ڕژیم لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و به‌هه‌ڕه‌شه‌و گرتن و ترس و تۆقاندن ،هه‌ربۆیه‌ ناكرێت ئه‌و مێژوه‌ پڕشنداره‌ له‌بار ببردرێت .

 د.ژیلوان تاهیر

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.