له دوا یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زارو بیست هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌راو ئۆكرانیا له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له‌شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چواره‌م هاری كین تۆپێكی له سترلینگ وه‌رگرت و گۆلی یه‌كه‌می تۆمار كرد‌و ئینگلته‌رای له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پێشخست .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوشه‌ش هاری ماكوایهر به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌می ئینگتۆمار كرد.
چوار خولهك دواتر هاری كین گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می سێ شێره‌كه‌ی تۆماۆر كرد كه هاوكات سێیه‌م گۆلی خۆی بوو له‌م جامه تۆماری بكات ، له خوله‌كی شهستو سێ جۆردان هندرسۆن به لێدانی سه‌ر گۆلی چواره‌م و كۆتایی تۆمار كرد‌و ئینگلته‌را سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی دانیمارك ده‌كات ، ئۆكرانیاش مالئاوایی له جامی یۆرۆ كرد .
له یۆڕۆ ئینگڵته‌را سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆکرانیا تۆمارکرد و گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.