Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 19:24

کاتێک له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌کێش داده‌نیشیت به‌که‌متر له‌ 5 خووله‌ک زیان به‌ جه‌سته‌ت ده‌گات

کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌وڵێكی "ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی سعوودیه‌" دانیشتن له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن ،نه‌ك ته‌نیا كارێكی بێزاركه‌ره‌ ،به‌ڵكو زیانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت كه‌جگه‌ره‌ ناكێشێت.

كاتێ كه‌سێك جگه‌ره‌ ناكێشێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش دانیشتووه‌ ،زیانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 5 خووله‌ك  ده‌گاته‌ جه‌سته‌ی ،  به‌جۆرێك به‌ تێپه‌ربوونی كات ، خوێنبه‌ره‌كان  ناتوانن كاری ئاسایی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن به‌واته‌یه‌كی تر خوێنبه‌ره‌كان، وه‌كو ئه‌وكه‌سانه‌ی لێدێت كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشێن.

دوای 20 خووله‌ك خوێنی كه‌سه‌ جگه‌ره‌نه‌كێشه‌كه‌ خه‌ست ده‌بێت و ده‌مه‌ییت ،هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ جگه‌ره‌ بكێشێت ،له‌ ئه‌نجامدا چه‌وری كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێت هۆی مه‌ترسی سه‌كته‌ی دڵ یان سه‌كته‌ی مێشێك.

له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی دوو كاتژمێر كاریگه‌ری له‌سه‌ر لێدانی نۆره‌ی دڵ ده‌بێت ، شێوازی لێدانی نۆره‌ی دڵ تێك ده‌چێت  به‌جۆرێك خوێنبه‌ره‌كان  ره‌ق ده‌بن و مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێر په‌نجه‌ به‌رێژه‌ی %20 تا %30 زیاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین كێشه‌و گرفتی تری مه‌ترسیدار..

جگه‌ له‌مانه‌ی باسمان كرد ، دانیشتنی كه‌سێك كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن ، ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی لووت و قوڕگ ، قوڕقورگه‌، مه‌مك.. له‌گه‌ڵ دورست بوونی چه‌ندین كێشه‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان .

ئا- كامران

ژێده‌ر-  CNN

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.