Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:21

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ دیاربه‌کر 65 که‌س ده‌ستگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


65 كه‌س له‌و 73 كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا رۆژی 22ی حوزه‌یران له‌ دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرابوون، ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری دادوه‌ر روانه‌ی به‌ندیخانه‌ی دیاربه‌كر كران.
ئه‌و 65 كه‌سه‌ له‌ كۆتایی مانگی رابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌كه‌كه‌ ده‌ستگیر كرابوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی 17ی مانگی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ به‌ هه‌مان بیانوو ئه‌نجام درابوو و به‌ هۆیه‌وه‌ 33 كه‌سی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌كه‌كه‌ زیندانی كرابوون.
ئه‌رده‌لان گۆران
 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.