Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 19:37

تایبەتمەندییەکی تەندروستی نوێی ڕۆنی ماسی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

زانایانی ئەمەریکا تایبەتمەندییەکی تەندروستی نوێیان لە ڕۆنی ماسی دۆزیوەتەوە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەلامەتی تەندروستی و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ.
زانایانی زانکۆی جۆن هۆپکینز کاریگەرییە ئەرێنییەکانی خواردنی ڕۆنی ماسییان خستووەتەڕوو، بەوەی مێشک دەپارێزێت لە کێشەکان بەتایبەت لەدوای خورپە و کێشە مەترسیدارەکانی مێشک وەکو جەڵتە و خوێنبەربوون.بەهۆی دابەشبوونی ماددەی ئۆمێگا 3 لە خانەکانی مێشک و یارمەتیدانی نەمانی کاریگەری و ئاسەواری خراپ لەدوای ڕووداو و کارەساتە خەماوییەکان.
هه‌روه‌ها زانایان ڕایدەگەیەنن کە ڕۆنی ماسی پارێزگاری لە مێشک دەکات لەکاتی ماندووبوونی بەردەوامدا و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕادەگرێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و چالاکی سووڕی خوێن و شەکرە.
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ لە پێکهاتەی ڕۆن ماسییدا ڤیتامین”A” و”D”  تێدایە، کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ و نینۆکەکان دەدات.

دكتۆر جێگر ئومێد دزه‌یی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.